بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەفەری بۆ تورکیا کردووە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و وتووێژی کردووە.
هەندێک بابەتی پەیوەست بە هاوکاریی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون.
هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان لەو پرسانە بوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان باسیان کرد.
Your Comment